Kurdify یەکەمین و گەورەترین پرۆژەیە بۆ تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە وڵاتی بەریتانیا کە بە زمانی ئینگلیزی – کوردی دیزاین کراوە لە لایەن ستافێکی گەورە لە شارەزایانی بواری IT و زمانی ئینگلیزی. ئەم ئەپلیکەیشنە پێکهاتووە لە:-
1 – 850 پرسیار و وەڵام بە نوێترین ئەپدەیتی DVSA یەوە بۆ ساڵی 2024 بە زمانی ئینگلیزی – کوردی بە دەنگ و ڕەنگەوە.
2 -چەندین ڤیدیۆی هازارد هاوشێوەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریدا دێنەوە.
3 – پەڕەی ئامادەکراو بۆ تاقیکردنەوە ( Mocktest ) بە هەمان کات و ژمارەی پرسیار و وەڵامەوە کە بۆ تاقیکردنەوەی مۆلەتی شۆفێری دانراوە.
4 – ڕونکردنەوەی چەندین هێماکانی هاتوچۆ بە زمانی کوردی.
5 – ڕونکردنەوەی چەندین ووشە و کورتکراوە بە وێنەوە کە لە پرسیار و وەڵامەکاندا بەکارهاتوون وە ئەمەیش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشتر تێگەشتن لە پرسیارەکان.
ئێمە وەک کۆمپانیای ( Webkeep ) شانازی دەکەین بە تیمە بە ئەزموون و لیهاتووەکانمانەوە لە چەندین بوارە جیا جیاکانی وەك ( وێبسایت ، گرافیك دیزاین ، لۆگۆ دیزاین ، بەڕیوەبردنی وێبسایت و بەرزکردنەوەی ( SEO ) و سپۆنسەر کردن، ئیدیتکردنی وێنە و ڤیدیۆ و … هتد ). بۆ هەریەك لەو پێدایوستیانەی سەرەوە بە بەرزترین کوالیتیەوە، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگەی وێبسایتیەکەمانەوە www.webkeep.co.uk